کوردستانی
ئاگاداریی ئەو گەشتیارانە دەکرێتەوە کە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداریی هاوڵاتییان و گەشتیارانهی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە ئەوانەی کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.
دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداریی هاوڵاتییان و گەشتیارانهی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە ئەوانەی کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تەموزی 2021 دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند "ئاگاداریی گشت هاوڵاتییان و گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی وەلاتی ئێران بکەن، بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەکانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ) لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران کۆتایی پێ هاتووە، و پێویست ناکات هيچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیاکە بکات".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەروازەی حاجی ئۆمەران لە گەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران لە گفتوگۆ دایە بە مەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمێکی گۆنجاو تاکو گەشتیاران بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان هاتوچووی وڵاتی ئێران بکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "داوا لە هەموو گەشتیاران و هاوڵاتییانی بەڕێزی هەلگری پاسپۆرتی عيراقى دەکەین لەکاتی ئێستادا بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بە مەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران تاوەکو ئەم بابەتە رێکدەخرێت و پاشان ئاگاداری هەموو هاولاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە".
س.س
س.س
بیروڕا



