کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت له‌ دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 ده‌كرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "چه‌كی پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 وه‌ك بەشی یه‌كه‌م چه‌كه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، دوای پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت به‌سه‌ر جوتیاره‌كاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ هه‌ولێر بڕی 1.500.000.0000 (یه‌ك ملیارو پێنجسه‌د ملیۆن) دینار ، بۆ سلێمانی 2.500.000.000 (دو ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن) دینار، بۆ دهۆكیش 1.000.000.000 (یه‌ك ملیار) دینار دیاریكراوه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan