عیراقی

نوێترین زانیارییەکان لەبارەی دەنگدانی گشتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیارییەکان لەبارەی دەنگدانی گشتی
مەودا میدیا-

ئەم پاکێجە کۆکراوەی سەرجەم هەواڵەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنە و تا کاتی داخستنی بنکەکانی دەنگدان بەردەوام زانیارییەکانی بۆ زیاد دەکرێت.

پارتی سکاڵای تۆمارکرد

کامەران غەریب، وتەبێژی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە رێگەی تیمی خۆمانەوە چاودێری وردی پرۆسەی دەنگدان دەکەین، هەروەها سکاڵامان بۆ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەرزکردووەتەوە لەبەرانبەر ئەو پێشلکاریانەی بەرانبەرمان کراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە چاودێری سنووری خۆمان دەکەین کە سلێمانییە، هەر لایەنێکی دیکەش ئازادە چاودێری پرۆسەی دەنگدان بکات لە هەر سنوورێک بێت".

کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە

حاكم جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران بە ئاژانسی فەرمی عیراقی راگەیاند "بە هیچ شێوەیەک پڕۆسەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و کاتژمێر 6:00 ئێوارە کۆتایی دێت و ئامێرەكانی دەنگدان لەو كاتژمێرەدا ئۆتۆماتیكی دەوەستن".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی رێکارەکانی کۆمسیۆن و پرۆسەی دەنگدان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن، تاوەكو ئێستا سێیەكی دەنگدەران بەشداریان لە دەنگدان كردووە، هەروەها هیچ لەکارکەرکەوتنێک لە ئامێرەکانی دەنگداندا نەبووە و ئەو هەڵەیەی رووی داوە بەخێرایی چارەسەر کراوە".

رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان

رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی تا ئەم ساتە لە بەشێک لە شارەکانی عیراق بەم شێوەیەیە.

-پارێزگای هەولێر 18%

-پارێزگای دیالە  22%

-پارێزگای ئەنبار 21%

-پارێزگای زیقار 18%

- پارێزگای صلاح الدين 25‎‎%

-پارێزگای دیوانییە  17‎%

- پارێزگای بەسرە  20%

- پارێزگای واست 18‎%‎

-پارێزگای بابل 19%

-پارێزگای المثنى 18%

-پارێزگای سلێمانی  25%

- پارێزگای ميسان 18.5%

-پارێزگای نەجەف  14%

-پارێزگای نەینەوا 19%

قوباد تاڵەبانی داوا دەکات خەڵک بچێت بۆ دەنگدان

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوا لە کەرکوکییەکان دەکات بچن دەنگبدەن و رایگەیاند "کەرکوکییە سەربەرزەکان بچن دەنگبدەن و کوردستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنن،  قسەکەی مامی گەورەتان بیر نەچێت کە وتی کلیلی چارەسەری کێشەکانی کورد کەرکوکە و فەقەت کەرکوکە و هەرکەرکوکیش دەبێت، هەر بۆیە بچن دەنگبدەن و روحی مام جەلال ئاسودەبکەن و سەری نەتەوەکەتان بەرزبکەنەوە".

پەیامی موقتەدا سەدر

 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت "مەمنونتانم دەنگ بدەن".

مەلا بەختیار، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "زۆر مەمنونتان دەبم نیو کاتژمێر لەکاتی خۆتان تەرخان بکەن و بچن دەنگ بدەن".

پەیامی مەلا بەختیار

 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت "مەمنونتانم دەنگ بدەن".

مەلا بەختیار، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "زۆر مەمنونتان دەبم نیو کاتژمێر لەکاتی خۆتان تەرخان بکەن و بچن دەنگ بدەن".

چاڵەنجی 'دەستمان پاکە' راگەیەنرا

لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان وەکو چاڵەنجێک بۆ بایکۆتکردنی دەنگدان بەشێک لەو هاوڵاتییانەی بەشداری دەنگدانیان نەکردووە وێنەی دەستی خۆیان بەبێ مرەکەبتی دەنگدان بڵاودەکەنەوە.

چالەنجەکە بە شێوەیەکی فراوان لەژێر هاشتاگی (#دەستمان_پاکە) بڵاوکراوەتەوە و دەستی سەدان کەسی لەگەڵدا دانراوە کە دەنگیان نەداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بە شێوەیەکی گشتی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان رێژەی دەنگدان نەگەیشتووەتە %20.

کۆمسیۆن لەبارەی رێژەی بەشدارییەوە قسەی هەیە

عەدنان خەڵەف، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئاستی بەشداریکردنی هاوڵاتییان لە پرۆسەی دەنگدان تا ئێستا باشە و یەک لەسەر سێی هاوڵاتییان دەنگیانداوە و بەردەوام رێژەکە بەرزدەبێتەوە، وتیشی، تا ئیستا هیچ پێشێلکارییەک تۆمار نەکراوە".

رێژەی بەشداریی دەگاتە چەند؟

‏ناوەندی دەنگ بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکانی عیراق پێشبینییەکانی بۆ رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان تا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لە بەشێک لە پارێزگا و شارەکانی عیراق بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەی خوارەوەن:

- رێژەی بەشداریکردن لە زی قار 27% بێت.
 
- پێشبینی دەکات رێژەی بەشداریکردن لە بەغدا 25% بێت.

- پێشبینی دەکات رێژەی بەشداریکردن لە ئەنبار 22% بێت.

- پێشبینی دەکات رێژەی بەشداریکردن لە بەسرە 30% بێت.

- رێژەی بەشداریکردن لە نەجەف 32% بێت.

 - رێژەی بەشداریکردن لە کەربەلا 27٪ بێت.

- رێژەی بەشداریکردن لە دیالە 29% بێت.

77 کەس دەستگیرکران

لە راگەیەندراوێکدا خانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند "لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان 77 کەسیان بە تۆمەتی پابەندنەبوونیان بە یاساکانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، دیالە، کەرکوک، بەسرە، ئەنبار، سەلاحەدین، هەولێر، واسیت و دیوانییە دەستگیرکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم ڕێوشوێنانە بەشێکن لە مسۆگەرکردنی نەزاهەی هەڵبژاردنەکان و دڵنیابوون لەوەی کە کەشوهەوای هەڵبژاردنێکی شەفاف و دیموکراتی کە لە ئازادی دەنگدەران دروست دەبێت بۆ ئەوەی ئەو کەسەی نوێنەرایەتی دەکات هەڵبژێرێت، هەروەها ئەم کەسانە دەدرێنە لیژنە دادوەرییەکان کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دانراون".

رێژەی بەشداری دەنگدەران تا نیوەڕۆ

هەولێر: ١٨%

سلێمانی:20%

هەڵەبجە: 16%

كەركوك: 10%

دهوك: 25%

سۆران: 35%

كەلار: 12%

ئامێدی: 30%

مێرگەسور: 45%

زاخۆ: 27%

بایکۆت وەکو رەخنەیە لە دەسەڵات

مەلا بەختیار، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تا ئێستا رێژەی بەشداری هاوڵاتییان لە پرۆسەی دەنگدان کەمە، ئەمەش رەخنەیە لە شیوازی حکومرای چەند ساڵی رابردووی حزبە سیاسییەکان و دەسەڵات، وتیشی، ئەمە پەیامێکە لە خەڵکەوە دەبێت حزبەکان رابچڵەکێنێت بۆ ئەوە دەست بە خزمەتگوزارییەکی باش و هەمەلایەنەی هاوڵاتییان بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەو بڕوایەدا نیم هەڵبژاردنەکان بتوانێت گۆڕانکارییەکی کاریگەر  لە عیراقدا دروستبکات".

کێشەی ئامێرەکان تەکنیکییە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، ئەو کێشانەی بۆ ئامێرەکانی دەنگدان دروستبووە کێشەیەکی تەکنیکییە و هەڵەکان لە کارمەندەکاندایە نەک ئامێرەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دروستبوونی کێشە لە بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگداندا لە روونکردنەوەیەکدا عەدنان خەڵەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند " ئەو کێشانەی بۆ ئامێرەکانی دەنگدان دروستبووە کێشەیەکی تەکنیکییە و هەڵەکان لە کارمەندەکاندایە نەک ئامێرەکان، هەڵەکان سنوردار و کەمن و چارەسەرکراون".

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان راشیگەیاند "لەئێستادا هەموو ئامێرەکانی دەنگدان کاردەکەن‌ و هیچ پەککەوتنێک رووینەداوە، پلانەکەش بەوشێوەیە دەڕوات کە نەخشەی بۆ کێشراوە، بۆیه‌ داوا لەهاوڵاتییان ده‌كه‌م روو لەناوەندەکانی دەنگدان بکەن‌ و دەنگی خۆیان بدەن".

زەنگی مەترسیدار لە کەرکوکەوە

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کەرکوک دۆزی هەموو کوردە و داوا لە هەموو هاوڵاتییان دەکەین دەنگ بدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بە پرۆشی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی کەرکوکین، بۆ ئەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کەرکوک لەدەست نەدەین، بۆیە گرنگە دەنگ بدەین".

باسی لەوەشکرد "مەرامیان بەدەستهێنانی دەنگ نییە هێندەی ئەوەی مەرامیان بنەبڕکردنی کوردە لە کەرکوک، تکایە کەرکوکییە بەڕێزەکان ئەم جەند کاتژمێرە ماوە و حەگەر سەرکووتووبین داهاتووی خۆمان و نەوەکانمان دەپارێزین".

ئەوەشی خستەڕوو "بەڕێزان دەزانین چەندە رەخنە و گلەییتان هەیە، بەڵام دەبێت بەشدار بن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن و قۆڵی مەردایەتی لێ هەڵماڵین و سەرکەوتن بەدەستبهێنن".

لە ناحیەی بیارە ئاڵۆزی دروستبوو

لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە بنکەی پیرشالیار لە ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە گرژی لەنێوان دوو هاوڵاتی دروستبوو، بەوهۆیەشەوە پرۆسەی دەنگدان لەو بنکەیە راگیراوە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بنکەی دەنگدانی  بیارە گرژی رویداوە لەنێوان  دوو  هاوڵاتی و کۆنتڕوڵ  کراوە  هیچ کەس  بریندار نەبووە  تەقەش  نەکراوە لەناو  بنکەی  دەنگدان ".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە  ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووەتەوە و بە ئاسایی  بەڕێوە دەچیت".

هێرشکرایە سەر بنکەیەک

لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە  لە ناوچەی حەمرین سەربە ناحیەی سەعدیەی پارێزگای دیالە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی دەنگدان، لە ئەنجامی تەقەکردن لە بنکەکە دوو سەرباز برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، نیوەڕی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی  2021 لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە  لە ناوچەی حەمرین سەربە ناحیەی سەعدیەی پارێزگای دیالە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی دەنگدان، لە ئەنجامی تەقەکردن لە بنکەکە دوو سەرباز برینداربوون.

لە چۆمان هێز بڵاوکراوەتەوە

لوقمان وەردی، سەرپەرشتیاری كۆمیتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنوری قەزای چۆمان بە مەودا میدیای راگەیاند " ھێزەكانی زێرەڤانی بەچەكی قورس بەردەم بنكەكانی دەنگدانیان تەنیوە ئەمەش نیگەرانی لای ئێمە وەكو یەكێتیی دروستكردوە و دەنگدەرانیشیان نیگەران كردووە، بەڵام بەو كارە دور لەیاسایە كە سیمای دەنگدانی تێكداوە خەڵك زیاتر رق و قینەی دژی حزبی دەستڵات سەپێندراوەكەی سنورەی زیاتر دەبێت".

ئا ماژەی بەوەشکرد "لەسەر ئەو بابەتە سكاڵا تۆمار دەكەن و لەھەوڵی دورخستنە ئەو ھێزەدان کە لەوێ جێگیرکراون، وتیشی، ئامانجی دانانی ئەو هێزانە ترساندنی خەڵکی ناوچەکەیە و وەک فشار بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی هاوڵاتییان دەنگ بە لایەنی باڵادەستبدەن لەو ناوچییە".

باسی لەوەشکرد "ئەو کارە پێچەوانەی یاساوڕێساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە و پێویستە ئەو هێزانە دور بخرێتەوە".

بافڵ تاڵەبانی دەنگی دا

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە خوێندنگەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەنگیدا و رایگەیاند، یەکێتی دەکەینەوە بە یەکێتییەکەی مام جەلال، و کوردستان دەکەینەوە بە کوردستانەکەی سەردەمی مام جەلال.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ هاوسەرەکەی لە خوێندنگەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی کرد و دەنگیداو دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "یەکێتی دەکەینەوە بە یەکێتییەکەی مام جەلال، و کوردستان دەکەینەوە بە کوردستانەکەی سەردەمی مام جەلال".

قسەی کۆمسیۆن لەبارەی کێشەی ئامێرەکان

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق رایگەیان "كۆمسیۆن تیمى تەكنیكی هەیە لە كارمەندە تەكنیكییەكان كە لەلایەن كۆمسیۆن و وەزارەتی زانست و تەكنەلۆجیا و وەزارەتی پەیوەنییەكانەوە ڕاهێنانیان پێكراوە و لە هەموو ناوچەكانی عیراق بۆ مەبەستی چاككردنەوەی ئەو كێشە تەكنیكییانە بڵاوبوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ 100 كارمەندی تەكنیكی لە نوسینگەی نیشتمانی و ئەوانیش پەیوەندییان لەگەڵ هەموو وێستگەكانی دەنگداندا هەیە بۆ چارەسەری هەر كێشەیەك كە رووبەڕووی كارمەندان دە بێتەوە لە ئامێرەكانی دەنگدان، هەروەها كۆمسیۆن پلانی جێگرەوەى هەیە و ئامێری دیکەی هەیە بۆ جێگرتنەوەی هەر ئامیرێك كە لە کاردەکەوێت".

چاودێرە بیانییەکان

 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، هەزار و 877 چاودێری نێو دەوڵەتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق بەشدارن و چاودێریی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکە دەکەن، هەروەها چەندین رێکخراوی ئەورپی و ئەمەریکی و وڵاتانی عەرەبی و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن.

سەبارەت بە چاودێرە ناوخۆییەکان کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رایگەیاند، بە کۆی گشتی 160 هەزار و 148 چاودێری نێوخۆ لە تەواوی شار و شارۆچکە و ناوچەکان چاودێریی هەڵبژاردن دەکەن کە 456 هەزار و 733 چاودێر نوێنەرایەتیی پارتە سیاسییەکانن، هاوکات 510 کەناڵی راگەیاندنی بیانی و سێ هەزار و 170 میدیای نێوخۆ بەشدارن و پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق رووماڵ دەکەن.

کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان

پرۆسەی دەنگدانی گشتیی کە لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە  بەردەوام بێت.

بەگوێرەی یاسا دەبێت دوای داخستنی دەرگای بنکەکانی دەنگدان، لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی رابگەیەنرێت.

بەپێی ئەو رێنماییانەی کۆمسیۆن بڵاویکردوونەتەوە، لەماوەی 48 کاتژمێری دوای داخستنی دەرگای بنکەکان، دەبێت ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنرێن.

بەو پێیەش بێت ئێوارەی سبەی دووشەممە ئەنجامە بەراییەکان و ئێوارەی دووسبەی سێشەممە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت.

بەڵام ئەنجامە نافەرمییەکان کە لە چاودێرانی لایەنە سیاسەییەکانەوە وەردەگیرێت لە دوای کەمتر لە کاتژمێرێک لە داخستنی دەرگای بنکەکان بەرووی دەنگدەراندا، وردە وردە دەردەکەوێت و میدیاکان بڵاویدەکەنەوە.

یەکەمین راپۆرتی پێشێلکاریی و کێشەکانی دەستپێکی دەنگدان

1- دواکەوتن لە کردنەوەی بنکەکان و پڕۆسەی دەنگدان لە زۆربەی بنکە و وێستگەکانی هەڵبژاردن.

2- ئامادەبوونێكی کەمی دەنگدەران لە بنکەکانی هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگاکانی عیراق.

3-دووبارەبوونەوەی تێکچوون و وەستانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە زۆربەی بنکەکان لە هەموو پارێزگەکان و وەستانی دەنگدان بۆ زیاتر لە کاتژمێرێك.

4-بەردەوام بوونی کێشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بە تایبەتی هەندێك لە دەنگدەران کە ئامێرەکان پەنجەی دەنگدەران ناخوێنێتەوە.

5- رێگری له‌ چاودێران له‌ هه‌ندێک له‌ بنكه‌كانی هه‌ندێك پارێزگا و به‌رده‌وام بوون له‌ قورسایی گرفتی ناردنی راپۆرته‌كانیان له‌لایه‌ك به‌وه‌ی رێگه‌یان لێگیراوه‌ كه‌ مۆبایل ببه‌نه‌ ژووره‌وه‌ له‌ولاشه‌وه‌ رێگری لێده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو بنكه‌ی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناردنی راپۆرته‌كانی.

6- ده‌ركردنی هه‌ندێك چاودێر له‌ هه‌ندێك له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان.

7- به‌رده‌وام بوونی بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ندێ: كاندید له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان.

8- هه‌بوونی به‌رپرسان و نوێنه‌رانی حیزب و ره‌وت و لیسته‌كان له‌ به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ كارتێكردنه‌ سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر و ئاڕاسته‌كردنیان.

9- پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ی ناوه‌ند  بنكه‌كانی ده‌نگدان.

10- به‌ربه‌ستكردن و سنوورداركردنی هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ هه‌ندێك پارێزگا له‌ رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان.

لێدوانی بەرپرسانی حزبی و حکومی  کوردسان و عیراق

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ و رۆژێکی مێژوییە، بەهیوای ئەوەی هاوڵاتیانی عیراق بتوانن بەشداربن لە دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە بۆ هەموو پێکهاتەکانی عیراق بە خەڵکی کوردستانیشەوە، بەشداریکردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن گرنگە بۆ ئەوەی دەنگی هاوڵاتی لە دیاریکردنی ئایندەی وڵاتەکەیاندا بەرجەستە ببێت".

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویستە واقیعی خۆمان بگۆڕین، بە عیراقییەکان دەڵێم دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن"، دەشڵێت "هەندێک ویستیان ئەم هەڵبژاردنە دوای بخەن بۆ بەهاری 2022، ئێمە خستمانە 10ی ئۆکتۆبەر".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەوەی من تەمەننا دەکەم، هەموو هێزە کوردستانییەکان دوای هەڵبژاردن هەموومان لە بەغدا کۆدەنگ بین بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "خوازیارین پڕۆسه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئاسایی تێپه‌ڕێت و هیوادارین ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" داواکارم لە هاوڵاتییان دەنگبدەن، ئەمە مافی خۆیانە و جێبەجێیبکەن، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە خەڵک نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و بیاننێرن بۆ بەغدا، زۆرینەی کێشەکانی ئێمە لەوێن، بۆیە پێویستە نوێنەرایەتییەکی بەهێزمان هەبێت".

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەدوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "داوای لە هاوڵاتییان کرد بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن بە مەبەستی هەڵبژادنی نوێنەری شایستە و دڵخوازی خۆیان بۆ ئەوەی نەخش و کاریگەریان لە دروستکردنی حکومەتی ئایندەی عیراق و پێکهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و دروستکردنی ئاییندە هەبێت".

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویسته‌ خه‌ڵك ئازادانه‌ ده‌نگ بدات و نوێنه‌رانی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ڵبژێرێت، ئێمه‌ هیوادارین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ پاكی و دوور له‌ ساخته‌كاری به‌ڕێوه‌بچێت".

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای ئەم هەڵبژاردنە نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەبێت پێکەوە کاربکەن، هەروەها دەبێت لەگەڵ یەکتر مامەڵە بکەن و تێبگەن کە ئەرکێکی گەورەی نەتەوەییان لەسەر شانە".

عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لەدوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هیوادارم ئەم پڕۆسەیە سەرکەوتووبێت و ببێتە هۆی هێنانەدی ئاواتی کۆمەڵانی خەڵکی عیراق بە گشتی، هیوادارم ئەم پڕۆسەیە ببێتە هۆی گۆڕانکارییەک کە لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک بێت و داخوازییەکانیان جێبەجێبکات".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەدوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هاوڵاتییان چوار ساڵ جارێک فرسەتى ئەوەیان بۆ هەڵدەکەوێت کە نوێنەرانى خۆیان هەڵبژێرن و هیوادارم هەموویان دەنگ بدەن".

بایکۆتی هەڵبژاردن

بەگوێرەی راپرسی و شیکارییەکان بەرتەی بایکۆت لەم هەڵبژاردنەدا بەهێزتر دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو و پێدەچێت رێژەی دەنگە پوچەڵەکان و ئەوانەی بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە بگاتە نیوەی دەنگدەران.

لە سەرەتای دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە لەسەر ئاستی تاک و هەندێک گروپی بچووکی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و رێکخراوەیی بانگەشە بۆ بایکۆت کرا.

بەهێزترین داکۆکارانی بایکۆت بریتیبوون لە گروپەکانی ناو بزووتنەوەی تشرین کە هەڵگیرسێنەری خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردووی عیراق بوون.

هەرچی لە هەرێمی کوردستانە لە ئاستی سۆشیال میدیادا بانگەشەکارانی بایکۆت دەبینران، بەڵام ئەو بانگەشەیە نەگوازرایەوە بۆ بەڕێکخراوەییبوون و هەڵمەتی عەمەلیی و مەیدانی.

ئەوانەی زیاتر بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەکرد لە عیراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە توێژی گەنجان بوون و لە توێژەکانی تریشدا بە هەمان شێوە پشتیوانییان دەکرا.

هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق راگەیاند، لە سەرانسەری عێراق زیاتر لە 250 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بەشدار دەبن لە پاراستنی ئاسایش لە رۆژی دەنگداندا.

عەبدولئەمیر شمەری، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عیراق کە هاوکات جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراقە، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، زیاتر لە 250 هەزار کەس لە هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێدەکرێت بۆ پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان و جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی لە رۆژی دەنگداندا.

شمەری ئاماژەی بەوە کردووە، لە رۆژی دەنگداندا شەقامەکان کراوە دەبن و قەدەغەی هاتووچۆ راناگەیێندرێت، تەنیا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەخە دەبێت.

کاتەکە درێژناکرێتەوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن رایگەیاند، تا نیو کاتژمێری دیکە تەواوی کێشەی ئامێرەکانی دەنگدان چارەسەر دەکرێت و هاوڵاتییان دەتوانن  بە شێوەیەکی ئاسان دەنگی خۆیان بدەن.

حاکم عومەر ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن رایگەیاند "کێشەی کارنەکردنی ئامێرەکان بە نزیکترین کات چارەسەردەکرێت، تا کاتژمێر 6:00 هەموو هاوڵاتییان دەنگی خۆیان دەدەن، پێویست ناکات هاوڵاتییان نیگەرانبن".

سەبارەت بە درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان بەهۆی خاوی پرۆسەکە و دروستبوونی کێشە لە ئامێرەکان و پەنجەمۆردا ئاماژەی بەوەکرد "بە هیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و لە کاتژمێر 6:00 هەموو ئامێرەکان لە کار دەوەستن و پرۆسەکە کۆتایی پێدێت".

ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان لەسەرتاسەری عیراقدا:

 (٨،٢٧٣)  بنکە کە دابەشبوون بەسەر (٥٥،٠٤١)  وێستگەدا 

ژمارەی کێبەرکێکارانی هەڵبژاردن:

(٢١) هاوپەیمانێتی

(١٠٩) حزب

ئەو حزبانەی لەناو هاوپەیمانێتیدان (٥٨) حزبن

ژمارەی کاندیدەکان:

ژمارەی کۆی گشتی کاندیدەکان (٣٢٤٩) کاندیدە

کاندیدی پیاو(٢٢٩٨) کاندیدی ژن (٩٥١)

ژمارەی کاندیدانی هاوپەیمانێتیەکان (٩٥٩) کاندیدە

ژمارەی کاندیدی حزبەکان (١٠٥١)کاندیدە

ژمارەی کاندیدانی تاکەکەس(٧٨٩)کاندیدە
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان