وەرزش

کارڤاخاڵ چۆن باسی چاڤی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارڤاخاڵ چۆن باسی چاڤی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

دانی کارڤاخاڵ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر چاڤی هیرناندیزی راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە هاتە دەنگ.

کارڤاخاڵ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئەوەی خستۆتەڕوو کە چاڤی کەسێکی سەرکەوتووە و دەتوانێت یانەی بەرشەلۆنە بگەڕێنێتەوە ئاستی خۆی و کێبڕکێی بردنەوەی نازناوەکان.

ئەو بەرگریکارە ئەوەشی درکاندووە کە یانەی بەرشەلۆنە نازناوی لالیگای لەدەست نەداوە، چونکە ئێمە لە ساڵی 2016 کاتێک زیدان راهێنەر بوو 12 لە دوای یانەی بەرشەلۆنەوە بووین، بەڵام هەتا کۆتایی وەرزەکە جەنگاین و بە جیاوازی تەنها یەک لەگەڵ ئەو یانەیە ماینەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا کارڤاخاڵ نەیشاردۆتەوە کە بەرشەلۆنە گۆڕانکارییەکی گەورەی ئەنجامدا، بۆیە من هیوای سەرکەوتن بۆ چاڤی هاوڕێم دەخوازم.

چاڤی راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە
Qaiwan
Qaiwan