ھەیفا  مەجید

ھەیفا مەجید

تێڕوانینی کۆمەڵگە بۆ ژن

ژن بناغەی سەرەکییە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە لەسەرەتای درووستبوونی ژیانەوە ژن بوونی هەبووە و بەدیهێنەری ئەم کۆمەڵگە بووە وە شان بە شان لەگەڵ پیاودا هەموو جۆرە ئیش و کارێکی ئەنجام داوە، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵگە هەر بە چاوێکی کـەم سەیری ژن دەکـات. دواتـر هێدی هێدی و لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگە بەتایبەتی کۆمەڵگە مەدەنییەکان گرنگی و بایەخی درا بە رۆڵی ژن و دان بەمافەکانی نــرا. 

کۆمەڵێک رێکخراوی حکومـی و ناحکومـی دامەزرا بۆ پارێزگاری کـردن لە مافەکانی ژن و پاراستنی لە هەموو جۆرە تووند و تیژیەک، هەرچەندە بەڕای مـن ژن پێویـست ناکا داوای ماف بـکات، چونکە خۆی خاوەن هەموو هێز و توانایەکـە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانـی خـۆی، چونکە هەموو کۆمەڵگە پەروەردەی دەسـتی ژنـە، ژن خاوەن بڕیار و خاوەن دەسەڵاتێکـی تـەواوە لە چۆنێـتی پەروەردەکردنی نـەوەکان.

ئەگـێڕنـەوە... چەند چالاکوانێـکی ژن لە ناوەڕاستـی نەوەتەکـان رۆشتـوون بۆلای مـام جـەلال و پێیان وتـووە "ئێـمە سـتەمـی زۆرمـان لێدەکرێـت لەلایـەن پیاوەوە و مافـەکانمـان پێشێل کــراوە" لە وەڵامدا مام جەلال دەڵـێ "ئەگـەر ئـێوە بتانەوێ سـتەم و ناداتپەروەری لەسەر خۆتان لابـدەن پێویسـتە هەریەکەتان لە پێـگەی خـۆیەوە رەگـەزی بـەرامبـەر لەو پێشێلکاریە ئاگادار بـکاتەوە".

بـۆ نموونـە ژن یان خـوشک یان دایـک یان هـاوسەر هەریەکەتان نێرینەکانی دەوری خۆتان بە مافـی ژن گۆشە بـکەن ئیتر پـێویسـت بەوە ناکات بـچن داوای مافـی خـۆتان بـکەن.

ئەم بۆچوونەی مـام جەلال لە %100 ئـامانجـی بـاشی دەبـێـت، چـونکـە تاوەکو ژن خـۆی هەنگاوی جـدی نەنێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانـی کەس نایـەت لەسەر سیـنیەکی ئاڵتوونی پێشکەشی بـکات. لە کـوردستانـی خۆماندا تـا ئاستـێکی بـاش ژنـان شان بەشانی پیاوان لە گـشت کارەکان بـوونیـان هـەیـە. ژن مـامۆستـایە و پـزیـشکـە و ئـەندازیارە و سیـاسەتمەداره و ....هتد.

ئـەوەی مـابێـتەوە ئـاماژەی بـۆ بـکرێ، رۆڵـی ژنـە لە کایـەی سیاسیـدا لە عـیراق بە گشـتی و لە کوردستاندا وەکـو بەزەیی پیاهاتنەوەیەک رێـژەی بـەشداری ژن لە پـەرلەمـان و حکومەتدا دیـاری کراوە، ئـەمـەش بەجۆرێک لە جـۆرەکـان بە کەم سەیرکردنـی ژنـە کە دەیانەوێ بەبێ گوێدانە تـوانسـت و بەهـاکانـی بیخزێننە نـاو ئـەو جـۆرە دەزگایانـەوە. لە کـاتێـکدا ژن خـۆی دەتـوانـێت وەکـو پیـاو خـۆی بنیاد بنـێت و بـبـێتە خـاوەن کـەسایەتـی خـۆی، کـاتێـک ژن بـە کۆتا دەچێـتە ناو دەزگایەکـی وەکو پـەرلەمانـەوە ئەو کەمییە نەتەوایەتیەمـان بیردەخاتەوە کـە لاواز و بـێ دەسەڵاتـن و بوونیان کـەمـە، ئـەمە خۆی لە خۆیدا بـە کەم سەیـرکردنـی ژنـە هەتاوەکـوو کۆمەڵگـە لەو ئاستە هۆشیارە نزمـەدا بـێت کـۆتا و پەلکێشـکردنیـان بـەردەوام دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan