ھەیفا  مەجید

ھەیفا مەجید

هۆکاری ژن کوشتن‌؟

دوای ئەوەی کە ڕاپرسییەکم ئەنجامدا لە گروپێکی ژنان کە پێکهاتووە لە 24هەزار و207 ژن 
پرسیاری ئەوەم کرد کە (هۆکاری ژن کوشتن ئەگەڕێتەوە بۆچی)؟

وڵام و کۆمێنتەکانم هەمووی خوێندەوە کە هەمووی لای من گرنگ بوو، چونکە بابەتێکی ئاوا و لەناو کۆمەڵێ ژن ئەم پرسیارە بکەی حەتمەن تەمەنەکانیان  جیاوازە و ئاستەکانیشیان جیاوازە بۆیە ڕاووبۆچوونەکانیشیان جیاوازە،
لەکۆی ئەو وڵامە جیاوازانەی دەستم کەوت هۆکاری ژنکوشتن ئەگەڕێننەوە بۆ کەمیی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە، هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لەلایەن هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ
هەروەها زیادبوونی ڕێژەی چەک کە هەرماڵێک و چەکێک یان زیاتری تیایە.

من سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە هەموویان وڵامی مەعقولیان خستە ڕوو، لای خوشمەوە ئەوە زیاددەکەم کە کاتێک ژنێک بە ئازادیی بیروڕای خۆی هەڵسوکەوت دەکات ڕێک کۆمەڵگا ئەو ئازادییەی لێزەوت دەکات و ڕێگەی پێنادات بە دڵی خۆی گوزارشت لە حەز و ئارەزووەکانی خۆی بکات بۆیە یان پەنا دەبات بۆ خۆکوشتن یان دەکوژرێت!

د. نوال سەعداوی وتەیەکی هەیە ئەویش (هەر لە مناڵییەوە فێری کچەکانمان دەکەین ئاگایان لە لاشەی خۆیان هەبێت بۆیە ئەوەندە کچەکانمان بیریان لای ئەوەیە کە جەستەی خۆیان بپارێزن و بیپۆشن ئەوەندە ئاگایان لەوە نییە کە مێشکی خۆیان پێش بخەن وخۆیان ڕۆشنبیر بکەن).

ڕۆشنبیریی عەقڵ و فیکر زۆر گرنگە بۆ تاک بە تاکی کۆمەڵگە و بۆ هەردوو ڕەگەزیش، چونکە لەیەکدانەوە هەڵەکانی مێشکمان کاریگەریی خراپی لێئەکەوێتەوە و لەبری ئەوەی بەرەو پێش بمانبات دوامان ئەخات.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan