د.نازەنین عوسمان

د.نازەنین عوسمان

خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی فەرەنسا

لە رۆژی 10/4/2022 یەکەم خولی هەڵبژاردنی فەرەسا کرا و لەنێوان 12 بەربژێر، دوو بەربژێر کە زۆرترین دەنگیان هێنا چوونە خوولی دووەمی هەڵبژاردن. ئيمانۆوێل ماكرۆن, سەرۆکی کۆماری فەرەنسای پێنج ساڵی خوولی پێشوو بە 27.84٪ دەنگ وە مارین لۆپێن, سەرۆکی پارتی (بەرەى نيشتمانی) توندڕەوی راستڕەو بە 23.15٪ دەنگ.

دەنگەکانی دیکە پەرشوبڵاو بوون بەسەر 10 کاندیدەکەی دیکە. بە نمرەی سێیەم میلانشۆ سەرۆکی بزووتنەوەی (فەرەنسای یاخی) چەپڕەو کە بە 21.95٪ دەنگ دەرچووبوو. دوای ئەو پارتی راسترەوی توندڕەو زەمور سەرۆکی پارتی (بەدەستهێنانەوە) بە 7.07٪ دەنگ و پارتی کۆمارییەکان بە 4.87٪ پارتی سەوز بە 4.63٪ و پارتی (بزووتنەوەى بەرگرى) بە 3.13٪ و پارتی کۆمەنیست بە 2.28 و پارتی سۆشیالیست بە 2.06  وە لەم هەڵبژاردنە 27٪ ی دەنگدەر دەنگی نەدابوو وە ئەمە ژمارەیەکی زۆرە لە مێژووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا.

ئەوەی بەدی دەکرێت لەو دەنگدانە، کۆی دەنگدەری راستڕەوەی توندڕەو 33% دەنگەکان بوو لە خولی یەکەم وە ئەوە مسۆگەرە بۆ لۆپێن و ئەمە یەکەم جارە دەنگی راستڕەوی توندڕەو ئەوندە بەهیز بێت. ئەوەی شایەنی باسە لۆپێن لەو هەڵبژاردنە نەرمتربوو وە کەمتر جەختی لەسەر راسیزمە دژەبێگانە دەکردەوە، چونکە پارتێکی دیکەی راستڕەوی راسیزم پارتی(بەدەستهێنانەوە) ئەو کارەی دەکرد، بەڵکو جەختی لەسەر کێشەی ئابووریی خەڵک و کەمدەرامەتییانی دەکردە و بە ژێر عەباوە باسی لەو هۆکارە دەکردەوە کە هەبوونی بێگانەیە کاری فەرەنسییەکان دەبەن و پارەی سۆشیاڵ دەدرێ بەوانەی کە لەسەر پشتی فەرەنسی دەژین، بەڵام نەیشارتەوە دژی ئیسلایمی سیاسییە و گەر دەسەڵات وەرگرێ ئەوا لەچکی ئیسلامی لە هەموو شوێنێکی پەبڵیک قەدەغە دەکات، هەرچەندە ئێستا هەموو نیشانەیەکی دینی لە فەرمانگەکان و خوندنگەکانی فەرەنسا قەدەغەیە و فەرەنسا وەک وڵاتێکی سیکۆلار خۆی دەناسێنێ.  

لە رۆژی 20/4/2022 دیبەیتێک لەنێوان هەردوو بەربژێری کۆتایی رووی دا لە تەلەڤزیۆنی فەرەنسی. گرینگی ئەو دیبەیتە یەک بۆ روونکردنەوەی بەرنامەیان بۆ پێنج ساڵی داهاتوو گەر لەهەڵبژاردنەکە سەرکەون و دووەم بۆ ئەوەی ئەو دەنگانە بۆ خۆیان راکێشن کە لە خولی یەکەم دەنگیان بەو دوو بەربژێرە نەداوە. بەتایبەتی دەنگەکانی بزووتنەوەی (فەرەنسای یاخی)، هەرچەند میلەنشۆ سەرۆکی ئەو بزووتنەوەیە داوای لە دەنگدەرەکانی کرد و جەختی کردۆتەوە کە نابێت هیچ دەنگێک بۆ لۆپێنی راستڕەو بڕوا، بەڵام داوای لێنەکردن کە دەنگ بۆ ماکرۆن بدەن و ئەوە مانای وایە یان نەچنە دەنگ دان یان بۆ ماکرۆن بێت یان بە سپی دەنگ بدەن، هەرچەندە لە یاسای هەڵبژاردنی فەرەنسی هیچ بەهایەک بۆ دەنگی سپی نییە. 

باوە لە هەلبژاردنی سەرۆکایەتی کە بەربژێرە دۆڕاوەکان یەکسەر دەچنە پاڵ یەکێک لەو دوو بەربژێرەی کۆتایی و یەکسەر داوا لە هەوادارانی خۆیان دەکەن کە دەنگ بۆ کام لەو دوو بەربژێرە بدەن.

بەپێی هەندێ لەو پێشبینیانەی لەلایەن هەندێ سەنتەری باوڕپێکراوی فەرەنسی کراوە ماکرۆن بە ٥٦٪ و لۆپێن بە ٤٦٪ دەنگیان دەبێ و هەرچەند ئەمە تەنها پێشبینییە و لە سیستمی دیموکراتی وەک دەڵێن (هەڵەی دیموکراسی) روو دەدات. لەو راپرسیانە ئەوانەی هەواداری هیچ لەو دوانە نین، هەندێکیان ماکرۆنیان پێ خراپ بووە، بەڵام لۆپێنیان پێ خراپتر بووە و لەنێوان خراپ و خراپتر دەنگ بۆ خراپەکە دەدەن و هەندێکیان کە دژ بە هەردوولان تەمای دەنگدانی سپییان هەیە و هەندێکیان لەوانە تا رێگری لە راستڕەو بگرن دەنگ بۆ ماکرۆن دەدەن و هەندێکیان دەڵین با لۆپێن بێ تا بۆ فەرەنسییەکان روونبێتەوە چۆنن و چیتر حوکم لەسەر قسەکانیان نەکرێت، بەڵکو لەسەر کردەوەکانیان.   

لەو دیبەیتەی کرا لەنێوانیان لەسەرچەند پرسێکی گرنگی ژیانی فەرەنسی بوو لەوانە: توانای شتکڕین و باری ئابووری تاک، نرخی سووتەمەنی، پەیوەندی لەگەل ئەوروپا و رووسیا، ژینگە، پەروەردە، تەمەنی خانەنشینی و هاتنی بێگانە بوو.

هەردوولا تێڕوانین و بەرنامە و چارەسەرەکانیان جیاوازبوون بۆ زۆربەی پرسەکان. ئەوەی پێشبینی دەکرا پێش دیبەیتەکە کە لۆپێن هیزی هێرشی رەخنەی بەهێزتر بێت بۆ ئەو پێنج ساڵەی ماکرۆن لە دەسەڵات بووە و شکستی هێناوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵ بەتایبەتی هێلەگە زەردەکان و باری ئابووری بەگشتی، بەڵام ئەوەی روویدا ماکرۆن زیاتر هێزی رەخنەی هێرشی بەکارهێنا. لەو خاڵانەی کە ماکرۆن وەک هێرشی رەخنەیی بەکاریهێنا، پەیوەندی لۆپێن لەگەڵ رووسیا و پشت گیری بۆ رووسیا قەرزکردنی پارە لە بانقێکی رووسی نزیک بە پۆتین و دەنگ نەدانی بە هەندی یاسا کە لەپەرلەمانی ئەوروپا دەرچووە و بە سودی فەرەنسا بووە کاتێک لۆپێن ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا بووە و ئەمە وای لە لۆپێن کرد بکەوێتە هەندێ هەڵەی یاسایی و رۆڵی بەرگری لەخۆی و لە سیاسەتەکەی و هەندێ دووڕوویی لە سیاسەتەکەی.

دبێتەکەیان زۆر تەکنیکی بوو بە پێی ڕاپرسییەکان خەڵکی تووشی بێزاری کردوە و چارەسەرەکانیان زۆر بەدڵی خەڵکەکە نەبوون بە شێوەیەکی ئاڵۆز بەجێ مان و هەندێکیان جێبەجێکردنی ئاستەمە و ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە.

زۆربەی وڵاتەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا بە ئاشکرا پشتی ماکرۆن دەگرن لەبەر چەند هۆیەک: هەتا ئەو دواییە پێش ئەو دیبەیتە لۆپێن دەیوت لە ئەوروپای یەکگرتوو فەرەنسا دەهێنتە دەرەوە و لەو دیبەیتە بەشێوەیەکی دیکە باسی لێوە دەکرد کە یەکیەتی نێوان دەوڵەتانی ئەوروپا نەبێت، بەڵکۆ یەکێتی نێوان میللەتانی ئەوروپا. خاڵێکی دیکەی کە بایکۆتی گازی رووسیا ناکات و پێشتر دانی بەوەنابوو کە رووسیا مافی خۆیەتی دوورگەی کەێمی داگیرکردوە. خاڵێکی دیکەی هەوڵدەدات فەرەنسا لە ناتۆ بێنێتەدەر. 

 ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan