وەرزش

کلیان مباپێ نهێنیەکی گەورەی درکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


کلیان مباپێ نهێنیەکی گەورەی درکاند
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی پاریس سەینت جێرماین کیلیان ئێمباپی دانی بەوەدا نا کە لەم وەرزەدا چووەتە ناو دانوستانەوە لەگەڵ یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی.

لەم دواییەدا مباپێ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی پاریسی مۆرکرد کە هاوینی 2025 بەسەر دەچێت و دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.

لە لێدوانەکانیدا کلیان مباپێ بۆ  ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دەڵێت: "ئەوە تەنها ڕیال مەدرید و سەینت جێرماین نەبوو" من چوومە ناو قسەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یۆرگن کلۆپ لە لیڤەرپولیش بەشداری بکەم.

ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە ئەوەشی وت "ئێمە کەمێک قسەمان کرد، نەک زۆر من قسەم لەگەڵ لیڤەرپوڵ کرد چونکە ئەوە باشترین یانەی دایکمە. دایکم لیڤەرپولی خۆشدەوێت نازانم بۆچی، پێویستە لێی بپرسیت.

 مباپی زیاتر قسە دەکات و دەڵێت : لیڤەرپول یانەیەکی باشە و ئێمە پێنج ساڵ پێش ئێستا ئەوانمان بینی کاتێک لە مۆناکۆ بووم ئەوانم بینی بە دڵنیاییەوە یانەیەکی گەورەیە بەڵام لە کۆتاییدا لە نێوان ڕیال مەدرید و پاریس سانجێرمان خۆم یەکلاییکردەوە.

 لە چەند رۆژی رابردووشدا مباپی لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و گوتی: من لە دەرفەت و ئیمتیازی ئەندامێتی ڕیاڵ مەدرید تێدەگەم و لە نائومێدی ئەوان تێدەگەم و دەبمە یەکەم هاندەریان لە یاری کۆتایی چامپیونسلیگ.












Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد