کوردستانی

شەڕ لەنێوان خەزور و زاوایکدا روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕ لەنێوان خەزور و زاوایکدا روویدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی شەڕکردن کە شەڕەکە لەنێوان ماڵی زاوا و خەزورێک روویداوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئەیلولی 2022 لە گەڕەکی بەهاری نوێ بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لەنێوان زاوا و خەزوورێک دروست دەبێت و تێیدا چەک بەکاردێت و کەسێک بە گولـلە زامدار دەبێت، بۆیە هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیy پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و هەردوو لایەنی شەڕکەریان دەستگیرکرد کە پێکهاتبوون لە پێنج کەس".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستگیرکراوەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی شادی کران بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و رێڕەوی یاساییان بەرانبەر بگیرێتە بەر".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن