کوردستانی
هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغێكی مەترسیدار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغێكی مەترسیدار لە توشبوون و بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر و رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت "لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە بازرگانی بەو ماددەیە دەكرێت و رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەكرێت".
د. دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێ شەممە 18ی تشرینی یەكەمی 2022 رایگەیاند "هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغێكی مەترسیدار لە توشبوون، بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرو ئامارەكان مەترسیدارن، بۆیە پێویستە هەنگاوی جددی بگرێنەبەر بۆ رێگەگرتن لەو مەترسییانە".
ئاشكراشیدەكات "لە ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان ئەو ماددەیە دەچێندرێت و دەهێندرێتە ناو هەرێمی كوردستان، لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەكرێت".
باسی لەوەشكردووە "حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتەنها ناتوانێت روبەڕووبەری ماددەی هۆشبەر ببێتەوە، پێویستیمان بە ئەزموون و شارەزایی وڵاتانە و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن لە روبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر".
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان داواشیكرد "دەزگاكانی راگەیاندن، مامۆستایانی ئایینی، رێكخراوەكان و ناوەندەكانی خوێندن، فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەبارەی مەترسییەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەكانی هۆشبەر ئاگادار بكەنەوە".
ك. م

بیروڕا