کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی بكوژێكی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی تاوانبارێكی دەستگیركرد كە لە ساڵی 2018 كەسێكی لە شەقامی سالم كوشتووەو دواتر هەڵاتووە بۆ توركیاو لە ئێستاشدا بە قاچاخ هاتووەتەوە بۆ سلێمانی بۆ كوشتنی كەسێكی دیكە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "رۆژی 9-4-2018 هاوڵاتی (جەزا ئەحمەد سەعید) لەلایەن تاوانبار (ئیدریس ئیبراھیم صابر كەریم) لەبەردەم تەلاری سالم لە شەقامی سالم لە شاری سلیمانی بەچەكی جۆری دەمانچە دەكوژرێت و پاش ئەنجامدانی تاوانەكە تاوانبارەكە لەدەست ھێزە ئەمنییەكان ھەڵدێت و دەچێتە توركیا، لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەی كەرتی رزگاری بەپێی مادەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادانی عیراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت".
راشیگەیاندووە "سەرەڕای خۆبەدەستەوەنەدانی و ھەڵاتنی لە یاسا و پەند وەرنەگرتنی لە تاوانەكەی، بە مەرامی ئەنجامدانی تاوانێكی دیكەی كوشتن بە پاسپۆرتێكی ساختەی عیراقی تاوانیار خۆی دەگەیەنێتە كۆماری ئیسلامی ئێران و رۆژی 13-10-2022 بە قاچاغ دەگەڕێتەوە سلێمانی و پیلان دادەنێت بۆ كوشتنی هاوڵاتی (ب ، ئ)و پاش دەستكەوتنی زانیاری لەسەر ئەم كەیسە ھێزەكانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردو دوای رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بە بڕیاری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی تاوانبار خرایە ژێر چاودێری و لە رۆژی 140-2022 تاوانیار لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تر دەچێتە بەردەم دوكانی كەسی مەبەست بۆ ئەنجامدانی تاوانەكەی بەڵام لەلایەن ھێزەكانمانەوە دەستگیركرا".
ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشكردووە "سەرەڕای ئەوەی تاوانبار روبەڕووی تیمەكەی ئاسایش بووەتەوە سەرئەنجام قۆڵبەستكراوەو لەگەڵ تۆمەتبارانی دیكەی پەیوەست بەم رووداوە رادەستی یاسا كرا تا ئەم كەیسە رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت".
ك. م

بیروڕا