کوردستانی

بڕیارێك لە بەرژوەندی خوێندكاران درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێك لە بەرژوەندی خوێندكاران درا
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیارێك لە بەرژوەندی خوێندكارانی تازە وەگیراو لە زانكۆكان دەدات و ئاشكرایدەكات "تا كۆتایی سمیستەری یەكەم مۆڵەت هەیە بۆ پێشكەشكردنی دەستەبەر (كفالە)".

لە نووسراوێكدا كە ئارام ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی كردووە و تێیدا هاتووە "خوێندكارانی تازە وەرگیراو لە قۆناغی یەكەم لەكاتی پەیوەندیكردن بە بەشەكانیان لەپێناو دروست نەبوونی قەرەباڵغی بەهۆی پێشكەشكردنی (دەستەبەر/ كەفالە)، دەتوانن لە هەر دادنوسێك یاخود بەڕێوەبەرایەتی یاسایی كۆلێژ (دەستەبەر/كەفالە) پڕبكەنەوە".

باس لەوەشكراوە "ئەم پرۆسەیە دەكرێت بەردەوام بێت تا كۆتایی سمیستەری یەكەم".

ك. م

Qaiwan
Qaiwan