کوردستانی
خۆپیشاندان و گردبوونەوە دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی بەڕێوەبردنی خۆپشاندانی ناڕەزایەتی سنوری قەزای پێنجوێن رایگەیاندووە "رۆژی 19ی 10ی 2022 وەك ناڕەزایەتی دەربڕین دژی گرانبوونی نرخی نەوتی ماڵان و رەتكردنەوەی ئەو نرخە بە رێپێوانێكی جەماوەری یاداشتێك پێشكەش بە قائیمقامی قەزای پێنجوێن دەكەین".
دەستەی بەڕێوەبردنی خۆپشاندانی ناڕەزایەتی سنوری قەزای پێنجوێن لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە "سبەینێ رۆژی چوارشەممە لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن گردبوونەوەیەكی جەماوەری دانیشتوانی خەڵكی قەزای پێنجوێن ئەنجامدەدرێت وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی گرانكردنی نرخی بەشە نەوتی ساڵانەی ماڵان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كە بۆ هەر بەرمیلێك بری 100 و سێ هەزار دینار وەردەگرێت".
راشیانگەیاندووە "ئێمە وەك دانیشتوانی قەزای پێنجوێن بەهەموو شێوەیەك ئەو نرخە رەتدەكەینەوەو كاتژمێر 12:30 خولەك بە رێپێوانێكی جەماوەری یاداشتێك پێشكەش بە قائیمقامی قەزای پێنجوێن دەكەین".
ك. م

بیروڕا