کوردستانی
لە هەولێر كەسێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
لە گەڕەكی كەمئەندامانی ناحیەی كەسنەزان كەسێك لەلایەن براكەی خۆیەوە كوژاو پۆلیسی هەولێر دەڵێت "بەهۆی قەرزداریەوە بووە".
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ مەودا میدیا وتی "ئەمشەو 18-10-2022 هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە كەوا لە گەڕەكی (كەمئەندامان) لەناحیەی كەسنەزان رووداوێكی كوشتن رووی داوە، دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد".
باسی لەوەشكرد "لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوت كە كەسێك بەناوی (ڕابەر .ج.ع) تەمەن (٢٧ ساڵ) لەلایەن براكەیەوە بەناوی (ب. ج. ع) لەسەر كێشەی پارەو قەرزداری بە چەكی جۆری (كلاشنكۆف) تەقەی لێكراوە و كوژراوە".
راشیگەیاند "هێزەكانمان لەئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ ئەوەی كە رێكاری یاسایی بەرانبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر".
ك. م
بیروڕا


