کوردستانی

وردەکاری تەقینەوەکەی شەوی رابردووی خورماڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری تەقینەوەکەی شەوی رابردووی خورماڵ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بیسترا، ئاسایشی ناحیەکەش دەڵێت "نازانین سەرچاوەی ئەو مووشەکە کوێیە".

رزگار محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی خورماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو تەقینەوەی شەوی رابردوو روویدا کە مووشەکێک بووە کە دوو کیلۆمەترە بەڕووی بیارە کەوتووەتە ناو کێڵگەیەکی شووتی".

بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی خورماڵ وتی "ئەو مووشەکەی کەوتووەتە خوارەوە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە، هەروەها لێکۆڵینەوەکانمان دەستپێکردووە بۆ زانینی سەرچاوەی ئەو مووشەکە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە