کوردستانی

بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقییەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە تاوێرکەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقییەوە لە ئەنجامدا نۆ پێشمەرگەی هێزەکانی کۆماندۆ دەبنە قوربانی.

فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2022 هێزەکانی کۆماندۆ لە تاوێرکەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئۆپەراسیۆنێکیان لەو ناوچەیە ئەنجام داوە دژی چەکدارانی داعش لە ئەنجامدا ملازمێک بەناوی زوهێر محەمەد شەهید دەبێت و فەرماندەیەک و حەوت پێشمەرگەی دیکە برینداردەبن".

ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و هێزەكەش لەلایەن فەرماندە ئاکام عومەرەوە سەرپەرشتی کراوە کە خۆی بریندارە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە