کوردستانی

حکومەتی هەرێم مووچەی توێژێکی کەمکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم  مووچەی توێژێکی کەمکردەوە
مەودا میدیا- 

سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕیی‌ و دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەنێت مووچەی راوێژكاران چاکسازیی دارایی‌ و کارگێڕیی تێداکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد فرە دەرماڵەیی نەماوە.

ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕیی‌ و دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند "مووچەی راوێژكاران چاکسازیی دارایی‌ و کارگێڕیی تێداکراوە، دەرماڵەیان کەمکراوە، فرە دەرماڵەیی نەماوە، هەروەها پێشتر هەریەکە و بەشێوازێک دەبقوە ڕاوێژکار، ئێستا هەمووی یەک پلە و مووچەو دەرماڵەیان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بڕیارە لەچوارچێوەی پیادەکردنی بەرنامەی چاکسازیی کارگێڕیی‌و دارایی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوە و بنەمای دادپەروەیی رەچاوکراوە و گەندەڵی نەکراوە".

وەزارەتی دارایی رێنمایی دارایی ژمارە 13ی لە 5ی 10ی 2022 دەركردوەو ئاماژەى بەوەداوە، لەپێناو یەكخستنی مووچە و دەرماڵەی راوێژكاران لە هەرێمی كوردستان، ئەو بڕیارەیان دەركردووە ئه‌وه‌ش له‌پێناو یەكخستنی مووچەو پلەو مەرتەبەو دەرماڵەی راوێژكارانه‌ كە بەپلەی (ئەلف) مەرتەبە (1) دادەمەزرێن، بە مووچەی دوو ملیۆن‌و 415 هەزار دینار، ئەمەش لە کاتێکدایە دەرماڵەی تایبەتی راوێژكاران سێ ملیۆن دینار بووە، بەڵام رێنوێنیی تازە یەك ملیۆن دیناری لەو دەرماڵەیە كەمكردووەتەوە، دەرماڵەیەكی دیكەش هەبووە یەك ملیۆن‌ و 500 هەزار دینار بوو، ئەو دەرماڵەیەش بەپێی دوایین رێنوێنی دارایی هەڵوەشاوەتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە