کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری ئەم خوێندکارانە دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری ئەم خوێندکارانە دەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بڕیارێکی لەبارەی خوێندکارانی تازە وەرگیراوانەوە دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، خوێندکارانی تازە وەرگیراو دەتوانن لە هەر دادنووسێک یان بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی کۆلێژ دەستەبەری وەرگرتن پڕبکەنەوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، خوێندکاران و قوتابیانی تازە وەرگیراو لە قۆناغی یەکەم لەکاتی پەیوەندی کردن بە بەشەکانیان لەپێناو دروست نەبوونی قەڵەباڵغی بەهۆی پێشکەشکردنی (دەستەبەر/ کەفالە)، دەتوانن لە هەر دادنوسێک یاخود بەڕێوەبەرایەتیی یاسایی کۆلێژ، (دەستەبەر/کەفالە) پڕبکەنەوە، هەروەها ئەم پرۆسەیە دەکرێت بەردەوام بێت تاوەکو کۆتایی سمیستەری یەکەم".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan