کوردستانی

هێزەكانی 70 راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەكانی 70 راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

فەرماندەیی ھێزەكانی 70 راگەیەندراوێك سەبارەت بە برینداربوونی فەرماندە ئاكام عومەر و شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێكی روبەرووبوونەوەی تیرۆریستان و پاشماوەكانی داعش راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە.

فەرماندەیی ھێزەكانی 70 لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-10-2022 ھێزێكی سەر بە فەرماندەیی ھێزەكانی كۆماندۆ ئۆپەراسیۆنێكیان لەدژی تیرۆریستانی داعش لە سنوری زینانە ئەنجامداو، لەكاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا بۆمبێكی چێندراو بە  ئۆتۆمبێلەكانی ھێزەكەدا تەقیەوەتەو لە ئەنجامدا ئەفسەرێك بە ناوی ملازمی یەكەم (زوهێر فایەق)شەهید بوو، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ (ئاكام عومەر ) و چەند پێشمەرگەی تر برینداربوون  كە ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشكیدان".

فەرماندەیی هێزەكانی 70 راشیگەیاندووە "لەبارەی رووداوەكەوە لە داھاتودا روونكردنەوەی زیاتر رادەگەیەنین".

ك. م 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە