کوردستانی

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و  باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بەپێی پێشبینییەكان لە رۆژانی داهاتوو گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان روودەدات و رێژەیەكی كەم بارانیش دەبارێت.

وەزارەرتی گواستنەوەو گەیاندن، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە "كاریگەری دوو نزمە پەستانی لاوازی دەریای ناوەڕاست و نیمچە دوورگەی عەرەبی روو لة هةريَمي كوردستان دةكات و، لە رۆژی پێنج شەممەوە ئاسمانی هەرێم بە گشتی بۆ نیمچە هەور و هەندێ ناوچە لە هەندێ كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت  و رۆژی هەینی ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان".

باسی لەوەشكردووە "ئەگەری بارانبارین لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و بارانێكی مامناوەند لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای دهۆك هەیە و سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕی دەبێت لە هەندێ كاتدا". 

بەپێی پێشبینییەكانیش "پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك نزم دەبێتەوەو خێرایی با زیاد دەكات و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵیش دەبێت ، بە تایبەت ناوچەكانی باشووری هەرێم و، لە كاتی نمە بارانیش لەسەر ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری هەورە تریشقە هەیەو ئەو ناجێگیریەی كە دروست دەبێت تا رۆژی دووشەممە لەسەر كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت ".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە