کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە هێزی كۆماندۆی كوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لە هێزی كۆماندۆی كوردستانەوە
مەودا میدیا-

هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "فەرماندە ئاكام عومەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و تەندروستی بەرەو باشتربوون دەڕوات و هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی نەماوە".

راگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "ئەمڕۆ چوار شەممە 19-10-2022 كۆمەڵێ دەزگای راگەیاندن بەبێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دوور لە ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی و بەبێ هیچ بەدواداچوونێك هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانیان بڵاو كردەوە".

راشیگەیاندووە "بەهەموولایەكی رادەگەێنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە راستی و سوپاس بۆ خوای گەورە فەرماندە ئاكام نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی نەماوە و تەندروستی بەرەو باشتربوون دەڕوات".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە