کوردستانی

راگەیەندراوێك لە وەزیری پێشمەرگەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێك لە وەزیری پێشمەرگەوە
مەودا میدیا-

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "پێشوتر و بەردەوام هۆشداریمان داوە لەسەر مەترسیەكانی تیرۆریستانی داعش و شانە نووستوەكانیان و هێزەكانیش بەردەوام چاوكراوەترن بۆ لەناوبردنی ئەو مەترسییانە".

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "ئەمڕۆ 19ی تشرینی یەكەمی 2022 لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیدا لە ناوچەی نەوجوڵ (زینانە) بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی كۆماندۆدا تەقیەوەو، بەداخەوە شەهیدبوونی (نەقیب زوهێر محمد) و برینداربوونی  (ئاكام عومەر) فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ و چەند پێشمەرگەیەكی دیكەی لێكەوتەوە".

راشیگەیاندووە "پێشوتر و بەردەوام هۆشداریمان دابوو، لەسەر مەترسیەكانی تیرۆریستانی داعش و شانە نووستوەكانیان، كە هەمیشە لەڕێگەی كردەوە تیرۆرستییەكانیاندا خەڵكی قارەمان و سڤیل دەكەنە ئامانج".

جەختدەكاتەوە لەوەی "هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرجەم هێزە تەنهاییەكانی تر، چاوكراوەترو ئامادەسازترن بۆ لەناوبردنی مەترسیەكانی ئەو تیرۆریستانە و دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە