کوردستانی

عیراق و ئێران جەخت لەسەر پاراستنی سنوورەکان دەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و ئێران جەخت لەسەر پاراستنی سنوورەکان دەکەنەوە
مەودا میدیا-

بۆ  پاراستنی سنووری نێوان عیراق و ئێران و هەماهەنگی زیاتر له‌ بواری ئه‌منی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کۆبوونەوەیەک لەنێوان پاسەوانی سنووری عیراق و ئێران ئەنجام درا.

کۆبوونەوەیەک بەسەرپەرشتی لیوا ڕوکن حەماد فازڵ هادی دزەیی، فەرماندەی یەکی پاسەوانی سنوور و عەمیدی دوو کیاست سبهەری، فەرماندەی پاسەوانی سنوور لە کرماشان له‌ پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

لەو بارەوەیەوە کاروان خۆشناو، وتەبێژی پاسەوانی سنوور رایگەیاند "لەو کۆبوونەوەیە جه‌خت لە سەر پاراستنی ئاسایشی سنوور هەردوولا کرایەوە بە تایبەت رێگریکردن لە دزەکردنی نایاسایی و بە قاچاغبردنی کەلوپەلی نایاسایی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە