کوردستانی

هاوڵاتییان وەرگرتنی نەوتی سپییان رەتکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییان وەرگرتنی نەوتی سپییان رەتکردەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سنووری قەزای پێنجوێن دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان بکرێت کە نرخی هەر بەرمیلێک  100 و سێ هەزار و 500 دینارە، بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە هاوڵاتییانی ئەو سنوورە رەتیانکردەوە ئەو نەوتە وەربگرن.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بەرزی نرخی نەوتی سپیی ماڵان هاوڵاتییان وەرگرتنی ئەو نەوتەیان رەتکردەوە کە بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری قەزای پێنجوێن دەست بە دابەشکردنی بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 100 و سێ هەزار و 500 دینارە کە ئەمە زۆر لەسەر هاوڵاتییان دەکەوێت، داوا دەکەن بە هەمان ئەو نرخە بێت کە حکومەتی عیراق دەینێرێت، بۆیە داوایان لێکردن ئەو نەوتە دابەشنەکرێت و ئێمەش بە هەماهەنگی هەموولایەک ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانیمان کرد کە نەوت لە سنووری ئێمە دابەشنەکرێت، چونکە خەڵک بەو نرخە نایەوێت".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە