کوردستانی

پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی یەكەمی و سبەینێ هەینی21ی تشرینی یەكەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی شارەكانی كوردستان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزیکی سووک کەلە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری کەمێک زیاتر دەبێت, هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری هەرێم ئەگەری کەمێک تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە لەکاتەکانی ئێوارە,  پلەكانی گەرماش لەنێوان 20 بۆ 33 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان بە گشتی هەور دەبیت لەگەل ئەگەری تاوە باران و بروسکە کە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆک) دەستپێدەکات. پاشان زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی تاوە باران و هەورە بروسکەی پچرپچر, رێژەی دابارین لە ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت, کاریگەرى ئەم ناجێگیرەی کەش بۆ رۆژی شەممە بە لاوازی دەمینێتەوە، پلەكانی گەرماش لەنێوان 22 بۆ 30 پلە دەبێت.


Qaiwan
Qaiwan