کوردستانی
کەسێک فێڵ لە ماڵی خەزووری دەکات و پارەیان لێدەدزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند کە یەکێکیان دزی لە ماڵ خەزووری کردووە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد "کە چەند کەسێکیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە کە لە ناوچەکانی كۆیە، رانیە، حاجیاوا، سەروچاوە، چوارقوڕنە، خەلەكان چەند شوێنێکی دیکە دزیان کردووە، یەکێک لە دزەکان دزی لە ماڵی خەزووری کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو تۆمەتبارە کە لە ناحیەی حاجیاوایە ماڵی خەزووری بانگهێشتی ماڵی خۆی كردووە بۆ ئەوەی ماڵی خەزووری چۆڵببێت، دواتر لەگەڵ تۆمەتبارەكانی دیكەدا دزییان لە ماڵی خەزووری كردووە و بڕێكی زۆری پارەیان دزیوە کە بڕەکەی دەفتەرێک و 17 ملیۆن دینارە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتی "سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و رێککاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامی هەیە".
س.ر

بیروڕا