کوردستانی

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشكردنی زەوی

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشكردنی زەوی
مەودا میدیا-

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە قەرەبوو كردنەوەی ماڵەكانی لیوا رەشەكە و جەمەلۆنەكە لە قەزای كەلار و زەوییان پێ دەدرێت.

وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار، بڵاویكردووەتەوە، "بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە و چارەسەركردنی گرفتەكانیان، بڕیاری دا بە تەرخانكردنی 163 پارچە زەوی بۆ ماڵەكانی هەردوو بینای لیوا رەشەكە و جەمەلۆنەكە لە شاری كەلار كە ئەو ماڵانە شوێنەكەیان بۆ نیشتەجێبوون گونجاو نییە و مەترسیی رووخان و بوومەلەرزەیان لەسەرە".

باس لەوەشكراوە "بڕیارەكە لە بەرژەوەندیی دانیشتووانی ئەو دوو شوێنەیە، چونكە لەدوای راپەڕینەوە لەبەر هەژاری و كەمدەرامەتی لەم شوێنە نەشیاوە بۆ ژیانكردن ماونەتەوە و بەردەوام مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیەو بۆ ئەوەش زەوی لەسەر رووبەری (200م2) لە سنووری شارەوانیی كەلار شوێنی شایستەیان بۆ دابیندەكرێت".

ك م 

Qaiwan
Qaiwan