کوردستانی

لەبارەی ئەنجامدانی گەشتی عومرە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی ئەنجامدانی گەشتی عومرە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە تا ئێسستا هیچ گەشتێكی عومرە لە هەرێمی كوردستانەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ئەنجامدرابێت و وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت "گەشتی عومرە لە هەرێمی كوردستانەوە رێگەپێدراو نییە".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بڕیاری ئەنجامدانی گەشتی عومرە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لەلایەن دەستەی گشتی حەج و عومرەی عیراقییەوە بووەو دەستەی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان تا ئێستا رەزامەندی نەداوە لەوبارەیەوە".

باسی لەوەشكرد "هیچ گەشتێكی عومرە لە هەرێمی كوردستانەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ئەنجام نەدراوە و پێمان وایە رێگاكە سەلامەتی تێدا نییەو هەركەسیش داواكاری پێشكەش بكات دەبێت لە ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە داوای گەشتی عومرە بكات بە ئۆتۆمبێلی تایبەت، چونكە لە هەرێمی كوردستانەوە رێگە پێدراو نییە".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan