کوردستانی
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ مەترسییەك رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایگەیاندووە "دەستگیركردنی رۆژنامەنوس و خەڵكی سیاسی و سڤیل و هی دیكەش، بەبێ فەرمانی دادوەر خەریكە دەبێتە دیاریدەو داوادەكەین لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەربیت".
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "دەستگیركردنی رۆژنامەنوس و خەڵكی سیاسی و سڤیل و هی دیكەش، بەبێ فەرمانی دادوەر خەریكە دەبێتە دیاریدە، كە ئەمە پێچەوانەی یاسایە، ئێمە ئەم هەڵسوكەوتە بە مەترسی دەزانین بەتوندی ئیدانە دەكەین".
راشیگەیاندووە "دوای دیار نەمانی هەریەكە لە وێنەگر زرنگ رەحیم و دەرهێنەر زانا نەوزاد، لەسەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی، دەركەوت كە هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیری كردوون، ئەم جورە رەفتارانە مەترسیدارن و تەواو پێچەوانەی بنەماكانی ئازادی تاك و مافەكانی مرۆڤە، بۆیە ئێمە داوای روونكردنەوە لە ئاسایشی سلێمانی دەكەین لەسەر دەستگیركردنی ئەم دوو بەڕێزە".
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داواشیكردووە "لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەربێت هەموولایەك پابەندبن بەیاساوە و بەپێی یاسا بەركارەكان مامەڵە لەگەڵ كەیسەكاندا بكرێت".
ك. م

بیروڕا