کوردستانی
حەوت داواكراو بەپێی ماددەی 2ی تیرۆر دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی حەوت كەسی بەماددەی 2ی تێرۆر راگەیاند كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە داواكراوبوون و دەڵێت "سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەبن".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە "لەلایەن هێزەكانمانەوە بۆ زیاتر بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان و دەستگیركردنی تیرۆرستان لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا 7 تۆمەتبار بەناوەكانی (ز ، ع ، ع ) و (ع ، س ، م ) و (ف ، س ، م ) و ( م ، ھ ، م ) و ( م ، ع ، ج ) و ( م ، ن ، ع ) و ( ز ، ن ، ع ) لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركران كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە داواكراوبوون بەماددەكانی تیرۆر".
راشیگەیاندووە "تۆمەتبارەكان سەرجەمیان لەنەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا بە ماددەیی 2ی تیرۆر بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە راگیراون".
ك. م

بیروڕا