کوردستانی
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 21ی تشرینی یەكەمی و سبەینێ شەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی شارەكانی كوردستان بە گشتی هەور دەبیت، لەگەڵ هەبوونی تاوە باران و بروسکە سەرەتا بارانبارین بە شێوەی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک دەبێت پاشان لە زۆربەی ناوچەکانی دیکە باران بارینمان دەبێت, هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت لە هەندێک کاتدا، پلەكانی گەرماش لەنێوان 21 بۆ 33 پلە دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی هەور دەبیت, لەگەڵ بوونی باران بارینێکی کەم لە زۆربەی ناوچەکان، لە ناوچە شاخاوییەکان باران بارین زیاتر دەبێت، کاریگەری ئەم ناجێگیریەی کەش تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بە لاوازی دەمینێتەوە، پلەكانی گەرماش لەنێوان 27 بۆ 32 پلە دەبێت.
س.ر

بیروڕا