کوردستانی

دوو کەس لەکاتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس لەکاتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە شەقامی کۆیە نزیک نەخۆشخانەی (CMC).

ئەمڕۆ هەینی 21ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ع. ع. ج) و (ژ. ک. ا) لە شەقامی کۆیە نزیک نەخۆشخانەی (CMC) لەکاتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەدوای دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ماتۆڕ سکیلێک و مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر داگیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کران".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan