کوردستانی

بەهۆی قەرزەوە ، کارەبای هاوڵاتییان دەبڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی قەرزەوە ، کارەبای هاوڵاتییان دەبڕدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای 2ی هەولێر ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە کارەبایان بڕدراوە و قەرزیان لەسەرە، داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای 2ی هەولێر رایگەیاند "ئاگادارییەک بۆ ھاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای 2 ئەوانەی بەھۆی قەرزەوە کارەبایان بڕدراوە یاخود قەرزی کارەبایان لایە سەردانی بەشی فرۆشیاری ووزە/2 بکەن".

 بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای 2ی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو هاوڵاتییانە دەتوانن سبەینێ شەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2022 سەردانی بەشی فرۆشیاری ووزە/2 بکەن مامەڵەکانیان رایی دەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan