کوردستانی
نرخی گەشتی عومرە زیاتر دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت بەهۆی دروستبوونی كێبڕكێ لەنێوان كۆمپانیاكانی عومرە، لەئێستادا نرخی عومرە دابەزیوە و كەمترین نرخ كە 650 بۆ 700 دۆلارە.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت بەهۆی دروستبوونی كێبڕكێ لەنێوان كۆمپانیاكانی عومرە، لەئێستادا نرخی عومرە دابەزیوە و كەمترین نرخ كە 650 بۆ 700 دۆلارە.
نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی كێبركێ لە نێوان كۆمپانیاكان دروستبوو، هاوكات گرێبەست بۆ سەرووی 160 كۆمپانیا و نووسینگەی حەج و عومرە كرا، لەئێستادا نرخی عومرە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و نرخەكان لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانە".
ئاماژەی بەوەشکرد "كێبڕكێ وایكردووە نرخ لەسەر هاوڵاتی كەم بێتەوە، ئێستا هەرزانترین نرخی عومرە بە 650 تا 700 دۆلارە، پێشتر ئەو نرخە زۆر بوو، لەسەر هاوڵاتی پارەیەكی زیاتر دەكەوت، نرخەكان بەپێی خزمەتگوزاری و شوێنی مانەوە گۆڕانكارییان بەسەر دێت و جیاوازن".
ئەوەشی خستەڕوو "كەمكردنەوەی نرخەكان پەوەندی بە كۆمپانیاكان هەیە، ئێمە نرخ دیاری ناكەین، تەنیا چاودێر دەبین بەسەر كۆمپانیاكان بەپێی یاسا و مەرج و رێنوێنییەكان، ئەوان خۆیان دەتوانن كیِبڕكێ بكەن بۆ زیاتر راكێشانی خەڵك بەلای خۆیان و نرخیش كەم بكەنەوە".
س،ر
س،ر
بیروڕا


