کوردستانی
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و قوربانی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی هەولێر - کەرکوک لەنزیک گوندی تەتەراوە بەهۆی پەڕینەوەی ئاژەڵێکی کێوییەوە رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی هەولێر - کەرکوک لەنزیک گوندی تەتەراوە کیایەکی تایبەت کە بەرەو هەولێر دەهات و سەرجەم ئەندامانی خێزانێکی تێدابوو کە شەش کەس بوون، بەهۆی خۆکێشانی بە بەرزاێکی کێوی کە لەناکاو لە شەقام پەڕیەوە کۆنترۆلی لەدەستداو لەدواییش وەرگەڕاوە".
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لە دەرەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون".
س.ر

بیروڕا