کوردستانی

هۆشداری دەدرێت بە زەڕەنگەران و داوایان لێدەکرێت لەم کارە دووربکەونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێت بە زەڕەنگەران و داوایان لێدەکرێت لەم کارە دووربکەونەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 لقی هەولێری سەندیكای زەڕەنگەران ئاگادارییەكی ئاراستەی سەرجەم زێڕفرۆشان کردووە کە تیادا ئاماژە بەوەکراوە، هەر زێڕفرۆشێک فێڵ بکات لەکاتی کڕین و فرۆشتنی زێڕ ئەوا مۆڵەتی زەڕەنگەری لێوەردەگیرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2022 لقی هەولێری سەندیكای زەڕەنگەران ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم زەڕەنگەرانی هەولێر کردووە و رایگەیاندووە "ئاگاداری گشت زەڕەنگەران دەكەینەوە كە كارگە و جامخانە و شوێنی بە كۆمەڵیشیان هەیە، دەبێت دوور بكەونەوە لە ساختەكاری لەکاتی کڕین و فرۆشتنی زێڕدا".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەگەر كەسەكە ساختەكاری و فێڵ بکات ئەوا مۆڵەتی کارەکەی لێوەردەگیرێتەوە و بۆی نییە بە هیچ شێوەیەك جارێكی دیکە كاری زەڕەنگەری بكاتەوە".

لەبارەی ئەو بڕیارەوە هەندرێن عەبدولڕەحمان، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا کاری ساختەکاری کەمە، بەڵام ئێمە وەک بیرهێنانەوەیەک ئەم بەیاننامەیەمان دەکردووە لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی بازاڕ".

وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر وتی "سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆری خشڵ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر هۆبەی ئابووری هەموو کارەکان ئەنجام دەدات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan