کوردستانی

پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی یەكەمی و سبەینێ یەکشەممە 23ی تشرینی یەكەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی شارەكانی كوردستان هەوری تەواو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک کات و شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدایە, لەکاتەکانی شەودا گاریگەریەکەی کەمتر دەبێتەوە، پلەكانی گەرماش لەنێوان 16 بۆ 31 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەوری دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە کاتەkانی زوودا, پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە ساماڵ و پەڵە هەور, پلەكانی گەرماش لەنێوان 26 بۆ 35 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan