کوردستانی

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان: ئەمساڵیش زۆرینەی هاوڵاتییان نەوت وەرناگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان: ئەمساڵیش زۆرینەی هاوڵاتییان نەوت وەرناگرن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەموو ساڵێک حکومەت بڕیار دەدات نەوتی سپی بەشێوەی پاڵپشتی بدات بە هاووڵاتییان، بەڵام بەڵێنەکە جێبەجێ ناکات، ئاماژە بەوەشدەکات نابێت نەوت بە 100 هەزار بدرێت.

کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو ساڵێک حکومەت بڕیار دەدات نەوتی سپی بەشێوەی پاڵپشتی بدات بە هاوڵاتییان، بەڵام بەڵێنەکە جێبەجێ ناکات، دیسان وەرزی سەرما دەستپێدەکات، بەڵام دڵنیام ئەمساڵیش وەکو ساڵان زۆرینەی هاوڵاتییان نەوت وەرناگرن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت، نرخەکەی بە هیچ شێوەیەک پاڵپشتی نییە، نابێت نەوت بە 100 هەزار بدرێت بە هاوڵاتی، لەکاتێکدا سێ پاڵاوگەی ناوخۆیی هەبێت و بەرهەمی رۆژانەی نەوت نزیک بە 500 هەزار بەرمیل نەوت بێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan