کوردستانی
منداڵێك گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵ كەوتووەتە ئاوی باڵەجۆ و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی یەكەمی 2022 منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵان بەناوی (ئەسیل ئەحمەد هادی) لە ئاوی باڵەجۆی گوندی ساڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوو خنكاوە".
ئەوەش راگەیەندراوە "بەوتەی كەسوكاری كەدانیشتووی هەمان گوندن ماڵیان نزیكی ئاوی باڵەجۆیە و پێیان نەزانیوە منداڵەكەیان لەماڵ دەرچوەو كەوتۆتە ناوئاوەكە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
وتەبێژەكەی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشكردووە "لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمی منداڵەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە".
ك. م

بیروڕا