کوردستانی
شارەوانیی هەولێر لەبارەی دروستكردنی دیوار و مەترسی لافاو هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
لە گوندی گردجوتیار لە هەولێر هاوڵاتییان بۆ خۆپاراستن لە مەترسی دروستبوونی لافاو بەردەرگاكانیان بە بلۆك هەڵچنیوە و شارەوانی هەولێریش دڵنیایی دەدات كە ئەمساڵ مەترسییەكانی ساڵی رابردوو دروست نابێت و وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانیش دەڵێت "بەپێی یاسا نابێت هاوڵاتی بەردەرگای خۆی بگرێت بەڵام رەنگە چاوپۆشیان لێبكرێت".
سیامەند كەریم، وتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمساڵ لە وەرزی هاوینەوە وەكو شارەوانی هەستاوین بە چاككردنی ئەو گرفتانەی هەبوون لە چەند شوێنێكی هەولێر و مەترسی دروستبوونیی لافاویان لێدەكرا و بۆ ئەوەش بەپێی ئەوەی بەرچاو رونیمان هەبێت هۆكارێكی سەرەكی ئەوەبووە هاوڵاتییان خۆیان بە فڕێدانی پاشماوەو هەندێك خۆڵ و خاشاك ئەو كێشەیان دروستكردووە، چونكە بەشێكی زۆری رێڕەوی ئاوەڕۆ بەهۆی ئەو پاشماوانەوە گیرابوون".
باسی لەوەشكرد "ئەتوانرێت دڵنیایی بدرێت لەوەی ئەمساڵ مەترسی دروستبوونی لافاو وەكو ساڵی رابردوو نابێت بەڵام، لە هیچ وڵاتَێك ناتوانرێت بوترێت لافاو دروست نابێت و هەركات بارانی بەخور هاتبێت لەوڵاتانی ئەوروپی و لە ئەمریكاش لافاو دروستبووە".
راشیگەیاند "بەپێی یاسا ناكرێت هاوڵاتی بەردەرگای بە بلۆك بگرێت بەڵام كە كارێكی لەوجۆرەیان كردووە بۆ بەرگرتنە لە مەترسی لافاو رەنگە چاوپۆشییان لێبكرێت بەهۆی ئەوەی بۆ پاراستنی خۆیانە".
ك. م

بیروڕا