کوردستانی
پەرلەمانی كوردستان یاسایەك لە دژی نەوجەوانان پەسنددەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆڕێكی یاسا دەڵێت "پەرلەمانی كوردستان بەبێ دەنگی یاسایەكی دژ بە نەوجەوانان تێدەپەڕێنێ و زۆرێك لە پەرلەمانتارانیش ئاگایان لێ نیە و نە میدیا نە رێكخراوەكانی بواری مافی مرۆڤ بەگشتی و منداڵانیش یان ئاگاداری نین یان گرنگیان پێ نەداوە".
حاكم لەتیف شێخ مستەفا، سەرۆكی پێشوی دادگای نەوجەوانانی سلێمانی رایگەیاندووە "رۆژی 22ی 6ی 2022 پەرلەمانی كوردستان لەسەرپێشنیازێكی ئەنجومەنی دادوەری ھەردوو مادەی 76 و 77ی یاسایی نەوجەوانانی ھەمواركردووەتەوە لە دژی مافەكانی نەوجەوانان و وەسزای زیندانی قورستركردووە بۆ ئەو نەوجەوانە مێرد منداڵ و ھەرزەكارانەی كە تاوانیان ئەنجامداوە، لە كاتێكدا دەبوایە سوكتری بكات".
راشیگەیاندووە "ئەم ھەنگاوەی پەرلەمانی كوردستان دژی چەندین رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی مافەكانی نەوجەوانان و منداڵانە و ھەموو ئەو رێكەوتننامانە جەخت لەوەدەكەنەوە پێویستە سزای زیندانی بۆ نەوجەوان تابكرێ پەنای بۆ نەبرێ و كەمیش بكرێتەوە، كەچی ئەمان زیادیانكردووە".
باسی لەوەشكردووە "پەرلەمان بەحیسابی خۆی ھاتوە ئەو ھەمواری یاسایی نەوجەوانانەی كە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا لەساڵی 1998 ئەنجامدراوە كە لەقازانجی نەوجەوانانە ویستویەتی لەكوردستان نەفازی بۆ بكات كەچی وەك عەرەب دەڵێن "لەجیاتی ئەوەی چاوی برێژێ كوێریكردووە"، گۆڕیویەتی لە دژی بەرژەوەندی نەوجەوانان و لەلایەن سەرۆكی ھەرێمیش ئیمزا كراوەو بەبێ دەنگی لە وقائعی كوردستان ژمارە 289ی ئەمساڵ بڵاوكراوەتەوە".
لەكۆتاییدا حاكم شێخ لەتیف, یاساناس دەڵێت "ئەم یاسایە كاریگەری خراپی دەبێ و دادگاكانی نەوجەوانان ناچاردەكات سزای دژی نەوجەوانان بەتایبەتی سزای زیندانی زیاتر بكەن و بۆ ئەوەش دەبێت رێكخراوەكان و ھەموو ئەوانەی بەدەنگ مافی نەوجەوانان و منداڵانن لەم پاشەكشەو پێشێلكارییە زەقەی مافی مرۆڤ بێ دەنگ نەبن و فشارو كەمپین بكەن بۆ راستكردنەوەی".
ك. م

بیروڕا