کوردستانی
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شێخ ئەدھەم بارزانی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە شێخ ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد و لە دیدارێكدا كە جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی ھەرێم ئامادەبوو گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكانكرا لەپێناو پارێزگاریكردن لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد.
لە دیدارەكەدا شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی نیگەرانیی خۆی بۆ شەهیدبوونی نەقیب زوبێر و برینداربوونی فەرماندە ئاكام عومەر و ژمارەیەك هاوسەنگەری دەربڕی و ئامانجی سەردانەكەشی بۆ سلێمانی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، دەمەوێت لە سلێمانی بارەگایەك بكەمەوە و درێژە بە كاروبارەكانم بدەم.
لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پەرۆشی شێخ ئەدهەمی كرد و وتی "فەرماندەكانی یەكێتی كوڕی رۆژی تەنگانەن و هەمیشە لەبەرەی پێشەوەی جەنگدا بوون، سڵیان لە هیچ نەكردووەتەوەو بەخوێنی خۆیان كوردستانیان پاراستووە. یەكێتییەكان شانازی بە شەهیدبوونیانەوە دەكەن لەپێناو كوردستان نەك راكردن و هەڵهاتن لە مەترسییەكان".
لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی كرد و رایگەیاند "پاڵپشتی ئەم هەنگاوە نوێیەتان دەكەین و سلێمانی شاری هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكانە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بزوێنەری ئەو رەوتە رۆشنبیری و دیموكراسییەی سلێمانییە و هیچ كەسێك لەم شارە میوان نییە، بەڵكو ماڵی هەموو كوردێكە. بە درێژایی مێژوو سلێمانی لانكەی بیری سیاسیی جیاواز بووە و تاكڕەوی رەتكردووەتەوە، ئەمەش باوەڕی سەرۆك مام جەلال بووە و ئێمەش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە نیشتمانییە دەبین".
ك. م

بیروڕا