کوردستانی

لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆ روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆ روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی  لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆیی PDA و کشاندنی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک هەوالێک بڵاوبووەتەوە دەربارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆیی PDA و کشاندنی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵە نادروستە لەبەرئەوەی یاسای هاتوچۆ رێگەی داوە بە تۆمارکردنی سزای سەرپێچی هاتوچۆیی لە کاتی بینینی ئەو سەرپێچییانە لەلایەن ئەفسەرانی هاتوچۆوە بە پسووڵە تۆماری دەکەن، وە لەکارکەوتنی هەر ئامێرێکی سزای سەرپێچی ئاماژەپێدراو هیچ کاریگەری ناکاتە سەر کاروباری هاتوچۆ".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەبارەت بە کێشانەوەی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی بەهیچ شێوەیەک ئەم هەواڵە راست نییە و سەرجەم ئامێرەکان کاران وە پاڵپشت بە یاسا لەکاتی پێویستدا بەکار دەهێندرێن".

هاتوچۆی سلێمانی داوای لە شۆفێران کردووە بایەخ نەدەن بەم جۆرە هەواڵە چەواشەکارییانە وە بەردەوام بن لە پابەندبوونیان بە یاساو رێنماییەکانی هاتوچۆ.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan