کوردستانی
دیاردەی خۆرگیران روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد رۆژی سێشەممە دیاردەی خۆرگیران روودەدات و ماوە چەند کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2022 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێمی کوردستام رایگه‌یاند "پێوانە فەلەكییەكان ئاماژە بە روودانی (خۆرگیران)ێكی نیمچەیی دەكەن، لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 25ی10ی2022".
ئاماژە بەوەکراوە "خۆر گیرانەكە لە كاتژمێر 12:59 خولەکی دوانێوەڕۆ دەستپێدەكات و لەو كاتە مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە دەستپێدەكات، لە كاتژمێر 2:17 خوله‌كی دوانیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی 51%ی دیسكی خۆر دادەپۆشێت، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوە".
س.ر

بیروڕا