کوردستانی
لە رووداوێكی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایدەكات "ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر رێگای كەلار – كوڵەجۆ لەڕووداوێكی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانیلەدەستدا كە تەمەنی 17 ساڵە".
عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەمە 23 تشرینی یەكەمی 2022 لەسەر رێگای كەلار - كوڵەجۆ رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری پیكاب و ماتۆڕسكیلێكدا روویدا و لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بەناوی حەسەن فەلاح حەسەن لەدایكبووی 2005 و دانیشتووی گوندی كۆكس گیانی لەدەستدا".
باسی لەوەشكردووە "لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە".
ك. م
بیروڕا


