کوردستانی
لەبارەی كڕینی بلیتی یارییەكان مۆندیالی قەتەر روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
باس لەوەدەكرێت وڵاتی قەتەر سەرجەم داوكاری هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عیراقی رەتكردووەتەوە بۆ ئەوەی ئامادەی یارییەكانی مۆندیالی 2022 بن و وتەبێژی پۆلیسی هەرێمیش رەتیدەكاتەوە و دەڵێت "هیچ شتێكی وانییە و ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییانیش داوای ئامادەبوونیان كردووە لە یارییەكانی مۆندیال".
بڕیارە لە 21ی مانگی تشرینی دووەمی ئـەمساڵ یارییەكانی مۆندیال لە وڵاتی قەتەر دەستپێبكات و لە 18ی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2023 كۆتا یاری مۆندیال ئەنجامبدرێت و بۆ ئەوەش هاوڵاتییانی لە سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە داواكاری بۆ كڕینی بلیتی ئامادەبوون لە یارییەكان پێشكەش دەكەن و لە ئێستاشدا دەنگۆیەك هەیە بەوەی وڵاتی قەتەر رەتیدەكاتەوە هاوڵاتیی عیراق و هەرێمی كوردستان رێگەیان پێبدرێت ئامادەی یارییەكان بن و ئەوەشی بلیتی كڕیووە دەوترێت پارەكەی بۆ ناگەڕێتەوە.
لەوبارەیەوە كارزان ئەمیر وتەبێژی پۆلیسی هەرێم بۆ مەودا میدیا وتی "ئەوەی بڵاوكراوەتە تەنها دەنگۆیە و ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییانی هەرێمیش داواكارییان پێشكەش كردووە و بلیتیان كڕیووە بۆ ئامادەبوون لە یارییەكان و هیچ شتێكیش بەڕەسمی باس نەكراوە كە داواكاری هاوڵاتییانی هەرێم و عیراق رەتكرابێتەوە".
باسی لەوەشكرد "ئەوەی من ئاگادار بم زۆرێك لەو هاوڵاتییانەی داوكارییان پێشكەش كردبوو بۆ كڕینی بلیت ئێستا بۆیان گەڕاوەتەوە و هیچ كێشەیەك لەوبارەیەوە روینەداوە".
ك.م

بیروڕا