کوردستانی

بە تۆمەتی دزینی بوتڵی ئۆکسجین دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزینی بوتڵی ئۆکسجین دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی بوتڵی ئۆکسجین، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیسی قەزای کفری کە لە ماڵەکەیدا بتڵی ئۆکسجین دزراوە دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بەشی پۆلیسی کفری توانیان تۆمەتباران کەلە دوو تۆمەتبار پێکهاتوون بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەکەدا ناوە، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan