کوردستانی

بارانبارین تاکەی بەردەوام دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین تاکەی بەردەوام دەبێت؟
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی یەكەمی و سبەینێ سێشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە  بە گشتی هەور دەبێت لەگەل بروسکە و تاوەبارانی جیاجیا لە ناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەلاتی (پارێزگاکانی هەولێڕ و سلێمانی) هەرێم، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات دابارین زیاترە  بەشێوەی لێزمە باران  دەبێت, پاشان کەشەکە لەکاتەکانی ئێوارە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ پەڵە هەور دەگۆرێت، پلەكانی گەرماش لەنێوان 11 بۆ 27 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبیت, پلەكانی گەرماش لەنێوان 21 بۆ 30 پلە دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan