کوردستانی

هۆشدارییەکی تووند لە قایمقامییەتی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی تووند لە قایمقامییەتی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری بە خاوەن مارکێت و فرۆشگای خوێندنگاکان دەدات و دەڵێت؛ رووبەڕووی رێکارە یاساییە تووندەکان دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2022 د. باوان عەبدولڕەحمان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "ئەو خواردن و خواردنەوانەی رێگەیان پێدراوە لە فرۆشگای خوێندنگەکان بفرۆشرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستییەوە ئاراستەی لیژنە هاوبەشەکان کراوە، بەدەر لەو لیستە هەر خواردن و خواردنەوەیەک بە خوێندکاران بفرۆشرێت، خاوەنی فرۆشگاکە رووبەڕووی سزادەکرێتەوە".

سەبارەت بە پاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی وتیشی "لەرێگەی راگەیاندنەکان و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانییەوە، سەرجەم مارکێتەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ڤایپ، پاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێرد منداڵ نەفرۆشن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە".

د. باوان عەبدولڕەحمان داوا لە دایکان و باوکان دەکات بە وریاییەکی زیاترەوە ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قایمقامییەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan