کوردستانی
بۆ ماوەی چوار مانگ رێگەیەک دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە کە رێگەیەک لە شاری هەولێر بۆ ماوەی چوار مانگ بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە دەداخرێت.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە کە لە سبەینێ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2022 جووتسایدی گەڕەکی عەدالەی کۆن بۆ ماوەی 120رۆژ بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە،دادەخرێت".
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لەو ماوەیە شۆفێران وەکو رێگەی بەدیل، دەتوانن جووتسایدی عەدالەی نوێ بەکاربهێنن".
س.ر

بیروڕا